Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:08

ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.
ڕێبوار هادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدات.
هادی  گوتی: كارنامەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ بڕگەیەكی بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان زیادكردووە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیەوە نێردراوە و هەڵەبجە دەبێتە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق .
سەرۆكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: هەڵەبجە دەبێتە یەكەم پارێزگا لە دوای گۆڕینی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.