Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:27

به‌ ڤیدیۆ.. جه‌سته‌ی دوو بوونه‌وه‌ری سه‌یر دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مانی مه‌كسیك، ئیسك و پرووسكی دوو بوونه‌وه‌ری سه‌یر كه‌ نه‌ مرۆڤن‌ و نه‌ گیاندار و نه‌ باڵنده‌، نمایش كران و بوونه‌ جێگه‌ی سه‌رسڕمانی هه‌موو توێژه‌رانی جیهان.

دوو بوونه‌وه‌ره‌كه‌ له‌ ساڵی 2017 له‌ كاتی گه‌ڕان و پشكنینێكی تایبه‌تدا له‌ وڵاتی پیڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه‌‌ و پێشبینی ده‌كرێ ته‌مه‌نیان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 1000 ساڵ پێش ئێستا.

توێژه‌رانی مه‌كسیك سه‌باره‌ت به‌ بوونه‌وه‌ره‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خاوه‌ن سێ په‌نجه‌ن‌ و هه‌روه‌ها بێ ددانن، گومانیش ده‌كه‌ن كه‌ بوونه‌وه‌ری ئاسمانی بن.

جه‌ختیشان كرده‌وه‌‌ كه‌ دوو بوونه‌وه‌ره‌كه‌ نێر و مێن و پێده‌چێ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیابن و هه‌روه‌ها خاوه‌ن ژیرییه‌كی بێ هاوتاش بووبن.

به‌ تیشكی ئێكسی جینات ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ره‌ مێیه‌كه‌ پێش مردنی دووگیان بووه‌ و هێلكه‌یه‌ك له‌نێو جه‌سته‌یدا هه‌بووه‌.

لای خۆشییانه‌وه‌ توێژه‌رانی جیهان به‌فه‌رمی داوایان له‌ وڵاتی مه‌كسیك كردووه‌ ڕێگه‌یان پێ بده‌ن تۆژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پاشماوه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كان بكه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستییه‌كان.

ڤیدیۆی دوو بوونه‌وه‌ره‌ سه‌یره‌كه‌:-

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.