ئهمڕۆ چوارشهم بـە سـەرپەرشـتـی مهسرور بارزانی سـەرۆکـی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕێـکـکـەوتـنـامـەیـەك لهنـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی واژوو کـرا.
ڕێككهوتننامهكه لهلایهن د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و خـەواجـە ئـافـتـاب بـەڕێـوەبـەری گـشـتـیی ھـەرێـمـی دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی IFC ی لـە ڕۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت واژوو کـرا.
لای خۆیهوه دهستهی وهبهرهێنان سوودهكانی ڕێككهوتننامهكهی خستهڕوو كه بـە نـاوی ڕێـککـەوتـنـی هـاوکـاری Agreement Cooperation ـە و لهمبارهیهوه ڕایگهیاند: دەسـتـپـێـکـی کـاری هـابـەشـە بـۆ پـاڵـپـشـتـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـە گـریـنـگـی بـە چـارەسـەرکـردنـی بـەربـەسـتـە بـنـەڕەتـیـیـەکـان دەدات بـۆ زیـادکـردنـی قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـانـی بـیـانـی لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.
ڕاشیگهیاند: رێـککـەوتـنـامـەکـە وێـرای سـوودی ئـابـووری و دارایـی بـۆ کـوردسـتـان، ھـاوکـات یـارمـەتـیـدەر دەبـێـت لـە ڕێـگـەی دامـەزراوەکـە و کـار لـەسـەر پـرۆسـەی پـەسـەنـدکـردن و پـێـدانـی مـۆڵـەت بـکـات کـە دەتـوانـێـت پـەسـەنـدکـردنـی پـرۆژەی وەبـەرھــێـنـان خـێـراتـر و مـتـمـانـە پـێـکـراوتـر بـکـات.
ههروهها ڕایگهیاند: ئـامـانـجـێـکـی دیـکـەی ڕێـککـەوتـنـەکـە پـەرەپـێـدانـی شـێـوازی سـیـسـتـەمـاتـیـک و ئـامـانـجـدارتـر بـۆ ڕاکـێـشـانـی وەبـەرھـێـنـەرانـی بـیـانـی بـۆ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، لـەھـەمـانـکـاتدا ھـاوکـاریـش دەبـێـت بـۆ بـنـیـاتـنـانـی تـوانـا مـرۆیـیـەکـان و ھـاوکـاری تـەکـنـیـکـی لـە ڕێـگـەی مـەشـق و ڕاھـێـنـان بـە فـەرمـانـبـەرانـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و گـشـت فـەرمـانـبـەرانـی فـەرمـانـگـە و دامـەزراوەکـانـی مـیـری.
دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی IFC ئـەنـدامـی گـرووپـی بـانـکـی جـیـھـانـیـیـە و کـار دەکـات بـۆ گـەشـەپـێـدانـی کـەرتـی تـایـبـەت و بـازاڕە تـازە پـێـگـەیـشـتـووەکـان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.