Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:46

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گفتوگۆی شەفاف لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

كەمال محەمەد ساڵح ،وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە نێوان هەردوو شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانی كرد. 
لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری سامانە سروشتییەكان وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزارەتی نەوتی عێراق له چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵ / مادەی 12 (أ، ب) دەربڕی. 
هەروەها تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی بو گفتوگۆی شەفاف لەگەڵ شاندەكەی وەزارەتی نەوتی راسپارد. 
شاندەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆمپانیا گشتییەكانی  نەوتی باكوور ، بۆریی نەوت ، كۆمپانیای فرۆشتنی نەوت ، كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت و كۆمپانیای پاڵاوتگەی باكوور پێكهاتبوو.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.