Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:11

بە سەرپەرشتیی مه‌سرور بارزانی ڕێککەوتننامەیەک لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنان واژۆ کرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ى ئەیلوولی2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی خەواجە ئافتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
پاشان بە چاودێریی سەرۆکی حکومەت، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی داراییی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و دەرفەتی ئەوە دەڕەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.