Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:24

سێ تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كاریی به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م13ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه‌ به‌بریكارنامه‌ی ساخته‌ مامه‌ڵه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی‌ ئوتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه‌، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران دەستپێكرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرەنجام توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ ساخته‌كاریی به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به‌بریكارنامه‌ی‌ ساخته‌ خاوندارییه‌كه‌ی‌ گواسترابوه‌وه‌ بۆ سه‌ر كه‌سێكی‌ تر.
له‌ كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ع، خ له‌دایكبووی‌ 1992 - س، م، ج له‌دایكبووی‌ 1986 - ع، ف، ع له‌دایكبووی‌ 1979) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.