Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:31

زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگی ته‌قه‌كانی ئه‌مشه‌و له‌ میحوه‌ری خازر

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هاووڵاتییان سنووری میحوه‌ری خازر گوێیان له‌ ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بووه‌‌ و بووه‌ته‌ جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێیان، بۆ زانینی هۆكاری ته‌قه‌كان (كوردستان تیڤی) په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی میحوه‌ره‌كه‌وه‌ كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ لیوا عه‌زیز وه‌یسی به‌رپرسی میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی ده‌نگه‌كان گوتی: ته‌قه‌كان به‌شێك بووه‌ له‌ نمایشی فلیمێكی دۆكۆمێنتاری و پێویست بووه‌ له‌ دیمه‌نێكدا ئه‌مشه‌و ته‌قه‌ بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌ دۆكۆمێنتارییه‌كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ میحوه‌ری خازر به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مشه‌و وه‌ك به‌شێك له‌ فلیمه‌كه‌ و بۆ چه‌ند دیمه‌نێك ته‌قه‌ كراوه‌.

لیوا عه‌زیز وه‌یسی به‌رپرسی میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێ و ترسی هاووڵاتییانمان ناكات و ته‌قه‌كان ته‌نیا نمایش بوونه‌ بۆ فیلمه‌كه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.