Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:01

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌دییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌دییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.

كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ سبه‌ی چوارشه‌م به‌شداریی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌ندی بازرگانی نه‌مسا – كوردستان بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌لیكسانده‌ر شۆڵنبێرگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌ردانی شاری به‌غدای كردبوو و له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌رپرسانی دیكه‌ كۆبووه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.