یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ده‌ستخسته بینه قاقای مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان ئه‌نفالی ئابوورییه به‌رامبه‌ر به میللته‌كه‌مان.
یه‌كێتییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ساڵی 2005 كاتێك گه‌لی كوردستان به گوڕ و تینه‌وه چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دا، بۆ ئه‌وه بوو كه وه‌ك كیانێكی ده‌ستووری و هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كاندا ئه‌رك و ماف و شایسته دارایی و ئیدارییه‌كانی به‌رجه‌سته بكرێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام كاتێك قووت و مووچه و بودجه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته فشار بۆ ململانێ سیاسییه‌كان و دروستكردنی مه‌ترسی له‌به‌رده‌م قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌و ساته ته‌م و مژاویانه‌مان بیر دێنێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی عێراق به ئه‌نفال و كیمیابارن و كوشتن و بڕین ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیان دا، ده‌ستخسته بینه قاقای مووچه‌خۆران و هاووڵاتییان ئه‌نفالی ئابوورییه به‌رامبه‌ر به میللته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی میلله‌تدا بووه و داوای سه‌قامگیری ئابووری و بازاڕێكی ئارامی كردووه، بۆیه له‌م بارودۆخه‌دا بێ ده‌نگی ده‌شكێنێت و دژی هه‌ر زوڵم و سته‌مێك ده‌وه‌ستێته‌وه كه به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: وه‌ك یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ده‌ستوور و یاسا بكه‌نه سه‌رمه‌شقی مامه‌ڵه و پێكه‌وه‌ی و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه فه‌رمییه دوو قۆڵییه‌كه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق و چیدیكه رای تاكه‌كه‌سی و لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان نه‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه: وه‌ك هه‌میشه ئه‌وه به بیر حكوومه‌تی عێراق ده‌هێنینه‌وه كه پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان سیمبول و ده‌سپێكی تێكشكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش بوون، هه‌ر بۆیه به‌و رۆحییه‌ته هاوبه‌شه‌وه پێویسته حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات مووچه و بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و ئه‌و رۆژانه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه گه‌لی كورد دوای 2003 كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی دروستكردنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ و سیسته‌می حوكمڕانی بوون له‌و وڵاته.
یه‌كێتی هاورده و ناردنكاران له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوتی: دووبه‌ره‌كی و ڕق و كینه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه و زیانمه‌ندی یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراقه و مێژوو گه‌واهیده‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه.
گوتیشی: داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له ئاست مافه نه‌ته‌وه‌یی و كۆده‌نگی نیشتمانی بكه‌نه هۆكار بۆ ته‌بایی و یه‌كڕیزی، تا چیتر ڕێگه نه‌درێت مافه ده‌ستوورییه‌كانمان پێشێل بكرێت، چونكه ژیانێكی شایسته و خۆشگوزه‌رانی ئاواتی هه‌موولایه‌كمانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.