سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات ئاشكرای كرد كه بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌شداری له خولی نایابی كوردستان ناكه‌ن.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ئارارات تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌ڵه‌كه‌بووی قه‌رزه‌كانی ساڵی ڕابردوویان، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی كوردستان ناتوانن به‌شداری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆوبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌مان، به ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامان بڕیارمان دا وه‌ك یانه‌ی ئارارات به‌شداری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان نه‌كه‌ین.
یانه‌ی ئارارات وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی كوردستان پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا و یه‌كێك بوون له یانه هه‌ره به‌هێز و ركابه‌ره‌كان و تا دوا هه‌فته‌ی خوله‌كه ركابه‌ر بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی خولی نایابی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.