Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:25

تۆمه‌تباری كوشتنی 3 كه‌سه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه‌ تۆمه‌تباری كوشتنی 3 كه‌سه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌می ڕابردووی قه‌ڵادزێ له‌ شاره‌دێی كۆڕێ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا‌.

شه‌وی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو لە قەڵادزێ 3 کەس كه‌ هاوڕێی یه‌كتر بوون، لە یەک کات و شوێندا به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ کوژران، هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوونی هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری نادیار، بە سوود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکردن تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی کە بکەری سەرەکی کوشتنی 3 کەسەکەی قەڵادزێ ناسنامەی ئاشکرا کرا، بۆ ئەو مەبەستە شوێنی تۆمەتبارەکەش دۆزرایەوە و کە بەپێێ زانیارییەکان دەرکەوت تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە ڕای کردووە بۆ دەره‌وەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، زانیارییە دروستەکان دەریانخست تۆمەتباری سەرەکی دوای ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە ڕای کردووە بۆ سنووری کۆڕێ سەر بە قەزای شەقڵاوە و لە ماڵێک خۆی حەشار داوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بۆ مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌، زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی تۆمەتبار و شوێنی خۆحەشاردانەکەی درا بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، لەلایەن پۆلیسی کۆڕی و ئاسایشی سنوورەکە تواندرا دەستگیر بکرێت، تۆمەتبارەکە ناوی (ق،هـ،ع) لەدایکبووی ساڵی 1994 پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی سنووری شارۆچكه‌ی پشدەر.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ئێستادا چاوەڕوان دەکەن تۆمەتباری ناوبراو ڕادەستی هێزەکانی پۆلیسی ڕاپەڕین بکرێتەوە، ئەمەش بەهۆی تایبەتمەندی شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی لە دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.