پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی قەزای مەخمور، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەوبارەیەوە زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور بە كوردستا تیڤیی راگەیاند: لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان ،پڕۆژەی قیرتاوكردن و چاككردنەوەی بەشێكی زۆری شەقامە ناوخۆییەكانی سەنتەری قەزای مەخمور دەستپێكردووە.
هەروەها گوتی: پڕۆژەكە هەڵمەتێكی فراوانە بۆ تەواوكردنی ئەو شەقامە ناخۆییانەیە كە ماوەیەكە كاری قیرتاوكردنی بۆ ئەنجام دەدرێت.
گوتیشی : جگە لەو پرۆژەیە،پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری جیا جیا لەو نزیكانە لەسنووری قەزای مەخمور دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەواڵ و فۆتۆ / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.