پرسهنامهیهك له سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانهوه.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانهوادهكهیانی کرد و رایگەیاند: بەداخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد بەیتۆجان-م بیست.
مهسرور بارزانی دهشڵێت، خوالێخۆشبوو بەیتۆجان ، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو ، خزمەتێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی ڕەسەنی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مهسرور بارزانی: بەیتۆجان هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.