Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:25

لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەگەری بارانبارین هەیە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لەئەنجامی كاریگەری شەپۆلێكی مامناوەندی بارانبارین لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ناوچەكانی باكووری كوردستان و كاریگەری لاوازی لەسەر باكووری هەرێم ،سبەی چوارشەمە 13ی ئەیلولی 2023 لەناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك و ھەولێر ئاسمان زۆرینەی كاتەكان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت.
هەروەها دەڵێت: ھەندێك كاتیش نمە بارانی پچر پچر دەبارێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما لەو ناوچانەدا بەرێژەی 5 تا 10 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ .
دەشڵێت: لە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما كەمێك بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و هەندێك كات پەڵە هەور دروست دەبێت .
هاوكات بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە پێشبینی كراوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 12- 09- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێ ناوچە. 
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 13- 09- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێكجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری هەندێ نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوری رۆژهەڵات.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 )  كم/س 
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 
سلێمانی : 37
دهۆك : 37
كەركوك : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 28
گەرمیان : 44
بەشی پێشبینی /  12- 09- 2023


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.