هەلکەوت عبدالرحمن، بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، بە ئامادەبوونی نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بەشداربوو لە كۆبوونه‌وه‌یەکی هاوبەش و فراوانی ئەنجومەنی باڵای ژینگەی هەرێم و وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاقی .
لەم کۆبونەوەیەدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هەرێم له‌وته‌یەکدا داوای له‌نوێنه‌رانی ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، کە ڕاو بۆچوونی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ناویانه له‌بواری به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاقدا دیدگایه‌كی هاوبه‌ش ئاماده بكرێت، بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا(كۆپ28)كه وابڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا له‌وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.