سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند كه پرسی مووچه شایسته‌یه‌كی ئه‌خلاقیی نیشتمانییه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییان له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مشه‌و دووشه‌م چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌نجام دا.
سوودانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له یاسای بودجه‌ی فیدڕالیدا نه‌هاتووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرین، به‌ڵكو پشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕالی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كاتی جێبه‌جێكردن ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی زۆر ده‌بینه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم شایسته‌یه‌كی ئه‌خلاقی نیشتمانییه له‌سه‌رمان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانمان له كوردستان.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ناتوانێت یاسای بودجه پێشێل بكات و ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، به‌ڵام ده‌توانین قه‌رز بده‌ن تا كێشه‌كان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند كه فه‌رمان به ناردنی قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان دراوه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌كانی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌ركووكیش، ئاماژه‌ی دا كه لیژنه‌یه‌كیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كه دروستكردووه بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كردووه.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له رژانی خوێنی هاووڵاتییان و دروستبوونی گرژییه‌كان هه‌بووه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌چێت و زیندانی ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.