هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاند، بۆ جاری دووەم هێماکانی هاتووچۆ لە شاخی گۆیژە دەشێوێنرێت.
ئهمرۆ دووشهم 11ی9ی2023، بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، بۆ جاری دووەم هێماکانی هاتووچۆ لە شاخی گۆیژە دەشێوێنرێت، كه هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ ڕێنیشاندەری بە کارهێنەرانی شەقامە بە گشتی زۆر بە تایبەتیش بۆ شۆفێرانە، ئامرازێکیشە بۆ ڕێگرتن لە کەوتنەوەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ .
بهرێوهبهرایهتییهكه رایدهگهێنێت، نمونەی شێوێنراوی چەند تابلۆیەک لە شاخی گۆیژە کە جارێکی تریش بە هەمان شێوە شێوێنراوە و چاککراوەتەوە ، کە پێشتر لە لایەن بەڕێوەبەرێتی ئەندازی هاتووچۆوە دانراوە بۆ ڕێنیشاندەری شۆفێران.
له كۆتاییدا هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاندووه، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەشداربن لە پارێزگاری کردن و پاراستنی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ، چونکە موڵکی گشتین و بۆ سەلامەتی بە کارهێنەرانی شەقام فەراهەم کراوە.
سلێمانی... بۆ جاری دووەم هێماکانی هاتووچۆ لە شاخی گۆیژە دەشێوێنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.