Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:39

پرۆژەى ڕێگەى سپیلک – خەلیفان لە ئیدارەى سۆران، زیاتر لە 50٪ـی کارەکانی تەواو بووە

کوردستان TV
100%


پرۆژەی بەدووسایدکردنی ڕێگای سپیلک – خەلیفان، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ئیدارەى سەربەخۆی سۆرانە و کارکردن تێیدا بەردەوامە؛ بەمنزیکانەش پرۆژەکە تەواو دەکرێت.
درێژیی ڕێگاکە 10 کیلۆمەترە و پانییەکەشی 16 مەترە، تێچووەکەی 76.5 ملیار دینارە؛ کارکردنیش تێیدا، 400 هەلی کاری بۆ دەستیکاری ناوخۆیی ڕەخساندووە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى بەرنامەى کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆرمان بە دروستکردنی ڕێگەوبان وەکوو ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان داوە و لە هەموو کوردستان ئەم پرۆژانەمان جێبەجێ کردوون. بەرنامەى زۆرمان هەیە لەڕووی گەشتیاریشەوە گرنگییەکی زیاتر بەم ناوچەیە بدەین، دیزاین و پلانی زۆریش خەریکە ئامادە دەکرێت، بۆ ئەو ئەو ناوچەیە، تا لە ڕووی گەشتیارییەوە سەرنجڕاکێشتر بێت و گەشتیاران لە ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و عێراقەوە سەردانی ئێرە بکەن."

پرۆژەى ڕێگەى سپیلک – خەلیفان لە ئیدارەى سۆران، زیاتر لە 50٪ـی کارەکانی تەواو بووە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا سەرجەم کارەکانی دیکەی تەواو دەکرێن و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی ناوچەکەوە؛ ئەم پرۆژەیە، بەشێكە لە ڕێگای هامڵتۆن كە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران بە پارێزگای هەولێر دەبەستێتەوە؛ دەبێتە هۆکارێک بۆ بووژانەوەی کەرتی بازرگانی و گەشتیاریی ئیدارەی سۆران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.