Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:29

كێشەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەبرێنە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کوردستان TV
100%

مەحەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، میوانداری كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی كەركوك كرد.
ئێوارەی دوێنێ شەممە سوودانی میوانداری كۆبوونەوەیەكی گرنگی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی كرد .
كۆبوونەوەكە تەرخانكرابوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ئێستای پارێزگای كەركوك و ڕێگاكانی باشتركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری پارێزگاكە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە تا دەرنگانی شەو بەردەوام بوو، لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕێككەوتن:
- پێكهێنانی لیژنەیەكی سەركردایەتی لە هاوپەیمانی بۆ سەردانیكردنی پارێزگای كەركوك و ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە فەرمی و كۆمەڵایەتییەكان لە هەموو پێكهاتەكانی پارێزگاكە و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ كێشەكان، لەسەرەتادا چارەسەر كردنی كێشەی بارەگاكە، و لەگەڵ ئەنجامدانی گۆڕانكاری ئیداری لە كەركوك بە شێوەیەك كە هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانیدا بپارێزێت.
-پشتیوانیكردن لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی لە پێناو لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكانی كەركوك و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە بۆ ڕای گشتی و وسزادانی هەر كەسێك كە سەلمێنراو تێوەگلاوە لە ڕووداوەكان و سەر بە هەر لایەنێك بێت.
-پابەندبوونی لایەنەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو ڕێككەوتنە سیاسییەی كە لە بەرنامەی وەزیراندا جێگیركراوە، و لەگەڵ دەستوور و یاسادا هاوسەنگە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە.

- ڕاگرتنی شەڕی میدیا و گفتوگۆكردن لەسەر جیاوازیی ڕا وبۆچوونەكان لە نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
-پابەندبوون بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەو شێوەیەی كە بڕیارە لە كانوونی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، و هەروەها لە پارێزگای كەركوكیش ئەنجام بدرێت.
-پشتگیریكردن لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ میوانداریكردنی وەزیرانی دارایی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

شایانی باسە دوێنێ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەپێێ ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لە میانی دانیشتنەكەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاسپاردووە كە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داھاتی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان-عێراق، بانگھێشتی وەزیرانی دارایی ھەرێم و عێراق بكات.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.