Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:49

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ مەغریب دەردەبڕێ

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ مەغریب دەردەبڕێ بەهۆی ئەو زیانە گیانیانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 09ـی 2023 لە مەغریب بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی ڕێختەر ڕووی دا، بەهۆیەوە  1037 كەس گیانیان لەدەست داوە و 1204 کەسی دیکەش برینداربوون.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ مەغریب دەربڕی و لە پەیامێکدا دەڵێت: بەداخێکی زۆرەوە بۆ ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی شانشینی مەغریبی گرتەوە، کە لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لێکەوتەوە.

سەرۆکی حکوومەت هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕی و ڕاشیگەیاند: هاوسۆزی هەرێمی کوردستان بۆ مەغریب، حکوومەت و گەلەکەی لەم ساتە سەختەدا دەردەبڕین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.