هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاند، لە 2ی ئەیلولی 2023 هێزە ئەمنییەكانی عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردووە و بەهۆیەوە لانیكەم 4 كەس كوژراون و 16ی دیكەش برینداربوون.
لەوبارەیەوە سارا سەنبر، لێكۆڵەری عێراق لە ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ گوتی: تا ئەو كاتەی دەوڵەتی عێراق بە هێزی كوشندە و دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان وەڵامی ناڕەزایەتییەكان دەداتەوە، پێویستە حكومەت هەنگاوی كۆنكرێتی بنێت كە ببێتە هۆی لێپرسینەوە لەم كارانە.
دوای ئەوەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵدا فەرمانی گەڕاندنەوەی بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەركرد، ڕۆژی 28ی ئاب، خۆپیشاندەرانی عەرەب و توركمان لە بەردەم بارەگای پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێگای سەرەكی نێوان كەركوك – هەولێر داخست و داوایان دەكرد ڕادەستكردنی بیناكە ڕابگیرێت .
دواتریش ھاووڵاتییان كوردی كەركووك، وەك ناڕەزایی لەدژی داخستنی ئەو رێگایە، دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی و بەشێك لە عەرەب و توركمانەكانی شارەكە ڕوویدا، كە بەهۆیەوە 4 گەنجی كورد شەهید كران و چەندانی دیكەش برینداربوون، پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە چەندین گەنجی كورد دەستگیركران.
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە ئەمنییەكانی عێراق تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی كورد لە كەركوك كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.