هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە مەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی كەركووك و رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجە و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی سوودانی كۆدەبێتەوە. پەیامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ،هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێكردنی رەوشی ئەمنیی شاری كەركووك و رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی، هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكەی سوودانی كۆدەبێتەوە.
گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو كێشە و ئاستەنگانە دەكرێت كە بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دروست بووە، بە تایبەت لە رەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان.
هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت دۆخی كەركووك و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە تاوتوێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.