لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەککگرتووەکانى ئەمریکا، ئەمرۆ هەینى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى تریفە عەزیز نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى، سهردانی ژووری بازرگانی شاری ناشفیلى کرد و لەگەڵ سهرۆکی ژوورى بازرگانى شارەکە و ئهندامانی کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرا و جەخت لە ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وهرگرتن لە ئهزموونی ئهم وڵاته بۆ زیاتر پێشكهوتنی ههولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لە هەمەچەشنکردنى سەرچاوەى داهات و گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازیی لە هەولێرى پایتەخت کردووە، ئامادهیى پارێزگاى هەولێریشى نیشان دا بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکی یاسایی و کارگێڕى بەو کۆمپانیا و بازرگانانەى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کە دەیانەوێت لە هەولێرى پایتەخت کار بکەن و ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و پهرهپێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.