لهسهر بودجهی پارێزگای ههولێر و به گوژمهی 241 ملیۆن دینار، دهست كرا به پڕۆژهی دروستكردنی شهقامێك له شارۆچكهی مهخموور.
پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه: دواى بڕیارى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە سنووری شارەوانیی مەخموور، لەپێناو خزمەتکردنی زیاترى دانیشتووانی مەخموور و دەوروبەری، بە گوژمەی (241 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێک.
بڵاویشی كردهوه كه شهقامهكه وێستگەی کارەبی مەخموور بە شەقامی سەرەکی مەخموور دەبەستێتەوە.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش دا كه ئەم شەقامە سوودی زۆری دەبێت بۆ هاتووچۆی دانیشتووانی سنووری شارۆچكهی مەخموور بەشێوهیهكی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.