دادگای توركیا شه‌وی ڕابردوو بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر فارووق فاتح ئۆزێر به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنی تۆدێكس بۆ بازرگانی دراوی ئه‌لیكترۆنی ده‌ركرد.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركیا بریتی بوو له زیندانیكردن فارووق فاتح به 11 هه‌زار و 196 ساڵ و 10 مانگ و 15 رۆژ، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه گه‌نده‌ڵی دارایی به‌رامبه‌ر به بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی پلاتفۆڕمه‌كه‌ی كردووه.
پۆلیسی توركیا له رۆژی 20ی نیسانی ساڵی 2022 فارووق فاتح ئۆزێری له وڵاتی ئه‌لبانیا ده‌ستگیر كرد و هێنایه‌وه وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاندبوو كه كۆمپانیاكه‌ی ئیفلاسی كردووه.
فارووق فاتح له ساڵی 2021 له‌ناكاو ئیفلاسبوونی كۆمپانیای تۆدێكس بۆ بازرگانی دراوی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند و دواتریش ڕای كرد بۆ ئه‌لبانیا، دوای ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وت كه دوو ملیار دۆلاری له‌لایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.