Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 07:46

ئه‌و كه‌سه‌ی ببووه‌ هۆكاری سوتانی 20 دۆنم زه‌وی ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ هۆكاری سوتاندنی 20 دۆنم زه‌وی له‌ گوندێی شاره‌دێی بنگرد له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژنگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای کەوتنەوەی ئاگرێك لە سنووری شاره‌دێی (بنگرد) لە گوندی (سێدەر) و بەو هۆیەوە بووە هۆی سوتانی نزیکەی (20) دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و کوژاندیانەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی بەدواداچوونه‌كان بۆ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، توانرا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی‌ ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر بکرێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژنگه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر ‌کراوە‌ بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.