Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:28

ده‌سته‌ی ژینگه‌ داوا دەکات به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ڕۆڵی زیاتر لە پرسی کەشوهەوای هەرێمدا ببینێت

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌داواداچوونی كار و چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌ندازیار عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ ئه‌بیجێت به‌هاتاچاڕجی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌داواداچوونی كار و چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرا و داوا كرا به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان ڕۆڵی زیاتر و ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت له‌ پرۆژه‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.