گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر زانیاری سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ڕووداوه هاتوچۆكه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌سنه‌زان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه زیانه ماددییه‌كان گه‌لێك زۆرن.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە ڕووداوەکەی ئه‌مشه‌وی ڕێگه‌ی کەسنەزان، میکسەرێکی چیمەنتۆ کەبەرەو ناوشار هاتووە بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێل ئینجا وەستاوە.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئه‌نجامی ڕووداوەکە بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 5 کەس بە سووکی زامدار بوون. جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه زیانە ماددییەکانی ڕووداوه‌كه یەکجار زۆرن.
گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شوفێری مێکسەرەکە لە کاتی ئێستادا دیار نییە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕای کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.