وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌نووسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی كردووه، داوای كردووه بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی بار و گوزه‌رانی هاووڵاتییان، فشار نه‌خه‌نه سه‌ر قوتابییان له بابه‌تی یه‌كپۆشیدا.
نووسراوه‌كه كه به واژووی ڕه‌گه‌ز ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئارسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كراوه هاتووه "به له‌به‌رچاوگرتنی باری گوزه‌رانی هاووڵاتییان، پێویسته له‌سه‌ر كارگێڕی سه‌رجه‌م نێوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی، فشار نه‌خه‌نه سه‌ر قوتابییان له كاتی پابه‌ندنه‌بوونی ته‌واویان به یه‌كپۆشی.
داواشكراوه "پێویسته ئاسانكاری له سیسته‌می یه‌كپۆشی قوتابییان بكرێت تا به نووسراوی فه‌رمی ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".
له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له قوتابییان كراوه " جل و به‌رگییان گونجاو بێت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.