شه‌وی ڕابردوو له شاری دیاربه‌كری وڵاتی توركیا، زاوایه‌ك له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و خه‌ڵتانی خوێن كرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی زاواكه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كردووه، پێشتر چۆته داوای بووكه‌كه، به‌ڵام بووكهخانه ڕه‌تی كردۆته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
شه‌وی ڕابردووش له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌دا، كابرای ڕه‌تكراوه چۆته نێو ئاهه‌نگه‌كه و چه‌ند گولـلهیهكی به زاواكه ناوه و به سه‌ختی برینداری كردووه، هه‌روها منداڵێكی تریش كه له كاتی ته‌قه‌كان له نزیك زاوا بووه، ئه‌ویش بریندار بووه.
هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه زاوا و منداڵه‌كه به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام بارودۆخی ته‌ندروستی زاواكه تا ئێستا خراپ و مه‌ترسیداره.
دوای هه‌ڵهاتنی تاوانباره‌كه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و ڕه‌وانه‌ی دادگه كرا.
ڤیدیۆ.. ساتی ته‌قه‌كردن و برینداركردنی زاواكه:-
Diyarbakır’da bir şahıs, evlenme isteğini kabul etmeyen ve başkasıyla evlenen bir kadının düğününü bastı ve damada ateş etti. pic.twitter.com/IoSgsZIqPi
— Pusholder (@pusholder) September 6, 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.