بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی دەركەوتووە وەرزشكردن بە برسێتی و لەسەر گەدەی بەتاڵ پێش نان خواردنی بەیانی كاریگەری ئەرێنی قووڵی لەسەر تەندروستی هەیە و ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرەی جۆری دوو و كێشەكانی پەیوەست بە سیستمی خۆراكی كەم دەكاتەوە.
ئەو لێكۆڵینەوە لەزانكۆكانی بات و بێرمینگامی بەریتانی ئەنجام دراوە و دەركەوتووە وەرزشكردن ئەو كاتەی جەستە برسیەتی یارمەتیدەرە بۆ كۆنترۆڵبوونی رێژەی شەكر لەخوێن و جەستە زیاتر چالاك دەبێت لەبەكارهێنانی ئەنسۆلین كەئەوەش نیشانەی تەندروستیەكی باشە.
لەوبارەیەوە د.خافیر گوانلیز لەزانكۆی بات لەبەریتانیا ووتی: بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەیان دەركەوتووە گۆڕانكاریی لەكاتی نان خواردن پێش وەرزشكردن گۆڕانكاریی قووڵ و ئەرێنی لەسەر تەندروستی دروست دەكات بەشێوەیەكی گشتی.
ژێدهر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.