بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی ڕاپەرین دەکرێتەوە.
ئهمڕۆ چوارشهم 6ی9ی2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژهی بهوهشكردووه، کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پرۆژەکانی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییان و بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ لە ئیدارەی ڕاپەرین دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.