Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:33

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەرچـووانی 12ی ئامـادەیی : روو لەو سەنتەرانە مەكەن كە فەرمی نین

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە بۆ پێشكەشكردن و پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەكەن كە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەكەنەوە، چونكە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەك لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمەكانتان.
بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچووانی پۆلی دوانزە و ئاشنابوونیان بە سیستمەكانی وەرگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكەن و ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەك بنچینەیەك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكانتان، هەروەها دەتوانن سەردانی (مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری زانكۆكانی كوردستان) بكەن بۆ وەرگرتنی ڕونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بە ‌سیستمە جیاوازەكانیەوە، ئەمەش دەرەفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچوان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشكەش بكەن، ئاگاداری وردەكارییەكانی سیستمەكە بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەكان پڕبكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.