Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:24

تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی دزینی هه‌زاران دۆلار له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكدا ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕێك پاره‌ی‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دزیبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 6ی9ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ بڕی 30 هه‌زار دۆلار(سێ دەفتەر) له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌یدا لێدزراوه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێك و بڕێك له‌و پارەیه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار دزیبووی‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار ( پ، و، ا) به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌و تۆمه‌تبار پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.