بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ، وادەی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمای راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 6-9-2023 بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندووە، نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما لە سبەی پێنجشەممەوە دەست پێدەكات و ئاستی دابەزین لە پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت .
هەروەها پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاكان بە تایبەت، بەرزترین پلەی گەرمای نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان-یش نزیك دەبێتەوە لە 30 پلەی سیلیزی .
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دابەزینە لە پلەكانی گەرما پلە بە پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات ، لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما-ش، كۆتایی بە بەرزی پلەكانی گەرما دێت .
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو-ش بەم شێوەیە .
ئەمڕۆچوار شەممە 6– 9- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی .
خێرایی با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 15 – 25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 7– 9- 2023
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت .
خێرایی با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 – 20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 9– 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی :38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 38 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 6- 9 - 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.