سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد پرسەنامەیەکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت، خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 05ـی 09ـی 2023 نووسەر و وەرگێڕی کورد جەلال زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ئەو نووسەرە ڕایگەیاند: پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى وه‌رگێڕ و نووسه‌رى ديارى كورد خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
ڕاشیگەیاند: خوالێخۆشبوو جه‌لال زه‌نگابادى خاوه‌ن خامه‌يه‌كى كارامه‌ى وه‌رگێڕان بوو كه له چه‌ندين زمانى جياوه، وێژه‌ى جيهانى وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و خزمه‌تێكى زۆرى له‌و بواره‌دا كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
جێی باسە، جه‌لال زه‌نگابادی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كورد ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد. جه‌لال زه‌نگابادی به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سەدان بابەتی نووسیوه، له زمانه‌كانی: فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئیسپانییەوە به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه گه‌وره‌كانی بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.