Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:35

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی جەلال زەنگابادی و ئەدەبدۆستان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 05ـی 09ـی 2023 نووسەر و وەرگێڕی کورد جەلال زەنگابادی نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

 جه‌لال زه‌نگابادی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری كورد ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد. جه‌لال زه‌نگابادی به‌ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی سەدان بابەتی نووسیوه‌، له‌ زمانه‌كانی: فارسی، توركی، ئینگلیزی، ئیسپانییەوە به‌رهه‌م و شاكاری نووسه‌ر و ئه‌دیبه‌ گه‌وره‌كانی بۆ زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی جەلال زەنگابادی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی توێژەر و ئەدیب و وەرگێڕی ناوداری کورد (جەلال زەنگابادی)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی و هەموو ئەدەبدۆست و زانا و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلال زەنگابادی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی

5ی ئەیلوولی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.