ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه بۆردومانی چه‌ند گوندێكی سنووری بناری قه‌ندیل كرا و چه‌ند ئۆتۆمبێل و ئامێرێكی شاره‌وانی كرایه ئامانج.
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌نگه‌سه‌ر به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا له كاتژمێر 5:30ی سه‌رله‌ئێواره بۆ سه‌ر گونده‌كانی زارهگهڵی و بۆكریسكانی له سنووری بناری قه‌ندیل كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانمان له بۆردومانه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و ئامێرێكی شاره‌وانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده بۆردومانه‌كان زیانی ماددی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاندووه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌كه‌وتۆته‌وه.
قه‌ڵادزێ / فازڵ جندار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.