سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه دوای 9 مانگ بۆ یه‌كه‌مجار بگاته ئه‌م نرخه‌ی ئێستا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌دوای بڕیاری هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه و ڕووسیا هات كه بڕیاریان دا بۆ ماوه‌ی 3 مانگی تر رۆژانه به‌رهه‌مێنانی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی سعوودییه و ڕووسیا، ڕاسته‌وخۆ نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رز كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 1.45%ی به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 90.29 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و هه‌ر به‌رمیلێك ڕێژه‌ی 1.95%ی نرخه‌كه‌ی هاته سه‌ر، واته ئێستا به 87.22 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له 18ی تشرینی دووه‌می 2022وه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بگاته سه‌رووی 90 دۆلاره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.