Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:28

فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌سه‌ر ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی 20 كارمه‌ند بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی 20 كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌‌‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌هۆی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌، ئێمه‌‌ وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لێره‌وه‌ بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رتاپای ئه‌م هه‌واڵانه‌‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ده‌نگۆی ده‌ستگیركردنی 20 كارمه‌ند له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر داواشی له‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ده‌زگا میدیاییه‌كان كرد كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان نه‌كه‌ن به‌ چه‌قی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و بێ بنه‌ما.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.