Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:43

سبه‌ی كه‌شوهه‌وا گه‌رمتر ده‌بێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات كه‌ پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان له‌مڕۆ دووشه‌م گه‌رمتر بێت.

محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و هه‌تاو ‌بێت، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌وری كه‌م دروست ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با چالاك ده‌بێت به ‌ڕێژه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا به‌ ئاڕاسته‌ی باكوری خۆرئاوا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینیش ده‌كرێ پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 2 پله‌ به‌رزتر بێته‌وه.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پێشبینی كردووه‌ بۆ سبه‌ی پله‌ی گه‌رمای شاره‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بێت:-‌

هه‌ولێر: 43

سلێمانی: 41

دهۆك: 40

كه‌ركووك: 45

هه‌ڵه‌بجه:‌ 42

گه‌رمیان: 46

سۆران: 37

ڕاپه‌ڕین: 42

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.