ئه‌مڕۆ دووشه‌م ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به یاوه‌ری شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی شاری ئاكرێی كرد و له‌لایه‌ن شه‌عبان خه‌لیل عه‌بدوڵا قائیمقامی ئاكرێ پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه، چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری ئاكرێ تاوتوێ كران، له‌وانه چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ و ماسته‌رپلان و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی زێده‌ڕۆ و حه‌ره‌می گونده‌كان له‌گه‌ڵ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی ئاكرێ.
ساسان عه‌ونی له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌دواداچوون له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی ئاكرێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری شاره‌كه بكرێت له هه‌موو ڕووێكه‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ هه‌موو پاڵپشتی و كارئاسانی و هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاره‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی زیاتر له ئاكرێ و ده‌وروبه‌ری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.