Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:27

خۆپیشاندان له‌ كه‌ركووك ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان له‌ شاره‌كه‌یاندا ده‌ست پێ كرده‌وه‌ وه‌ك ئیدانه‌كردنێك بۆ هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و شه‌هیدكردنی گه‌نجانی شاره‌كه‌یان‌.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی كوردی گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ له‌ شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان ڕێكخسته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: خۆپیشاندانی هاووڵاتییه‌كان بۆ ئیدانه‌كردنی شه‌هیدبوونی چوار شه‌هیده‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو و هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی زیاتر له‌ 40 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندانه‌كان بوو.

رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌نج و لاو و هاووڵاتییانی كوردی شاری كه‌ركووك خۆپیشاندانیان دژی گرتنی ڕێگی سه‌ره‌كی كه‌ركووك – هه‌ولێر‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی‌ و عه‌ره‌بی هاورده ئه‌نجام دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای عێراق و لایه‌نگرانی حه‌شد‌ به‌ توندترین شێوه‌ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێ كردن.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش چوار گه‌نج و هاووڵاتی ئه‌و شاره‌ به‌ناوه‌كانی (هاوکار عەبدوڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد و حوسێن سابیر) شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها 15ی تریش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.