یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ئه‌مرۆ دووشه‌م به نووسراوێكی فه‌رمی یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر وه‌ك یاریگه‌ی یانه‌ی قووه جه‌وییه بۆ یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا په‌سند كرد.
له نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا هاتووه كه یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری وه‌ك یاریگه‌ی یانه‌ی قووه جه‌وییه په‌سند كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا.
به‌مه‌ش یه‌كه‌م یاریی یانه‌ی قووه جه‌وییه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له رۆژی 18ی ئه‌م مانگه له كاتژمێر 7ی ئێواره له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیبههان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.