Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:49

شاندی ڕەوەندی کوردستانی له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی نه‌رویژ كۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئۆسلۆ - یونس حەمەد

لەچوارچێوەی سەردانیکردنی شاندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا ، به سەرۆکایەتی  شیفا بارزانی سەرپەرشتیاری ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەرله‌مانی نەرویجیان کرد .
 لەکۆبوونەوەی یەکەمدا لەگەڵ ئەندامانی پەرلمانی نەرویج له لیستی ئەربایدەرپارتی واتا پارتی کار کۆبوونەوە ، تیایدا باس لەچەندین تەوەر سەبارەت به چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەنی کوردستانی و نەرویجی ، شیفا بارزانی له ووتەیەکدا تیشکی خستە سەر زۆر بابەتی گرینگ که گووزارشتیان له ڕەوشی کوردستان بەگشتی و ڕەوەندی کوردستانی لەدەرەوەدا.
 هەر لەم میانەدا ئەندامانی پەرلمانی نەرویج به تێرووتەسەڵ ئاماژەیان بەچەند خاڵێک کرد که پەیوەست بوون به ژیانی کوردستانیانی وڵاتی نەرویج که ڕۆڵێکی ئەرێنی دەبینن له نێو کۆمەڵگای نەرویجی له هەموو بوارەکانی ژیاندا ، دوا بەدوای ئەمانه شاندی کوردستانی داوای له پەرلمانتارانی نەرویجی کرد کەوا زیاتر هەوڵی ئەوە بدەن بۆ ئەوەی هەماهەنگیەکان پەرەی پي بدريت و هەردوو لایەن زیاتر نزیک ببنەوە .
 وێڕای ئەمانه چەندین خواست و داواکاری لەم کۆبوونەوەیەدا لەلایەن هەردوو لایەن خرانه ڕوو.
له کۆبوونەوەی دووەمدا له پەرلمانی نەرویج لەگەڵ ئەندامانی پەرلمان له پارتی ئێسڤێ واتا سۆسیالیستی چەپ .
 لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێک باسکران لەلایەن شاندی ڕەوەندی کوردستانی ، که خواست ئەوەیە به ناوی هەر چوارپارچەی کوردستان گەلەکەمان بتوانێت ئاخافتنی خۆی بەیەک ڕیزی بەئەنجام بگەێنێت وێڕای پێشکەشکردنی چەندین پێشنیار و پرسیار بۆ ئەوەی زیاتر پرسی کورد له ئەوروپا و نەرویج به تایبەتی بەرەو پێش بچێت.. لەم سونگەیەوە به بایەخەوە لەلایەن پەرلەمانتار و ئەندامانی ئێسڤێ به گرینگی ئاماژه به پرسەکان کرا .
ئەمەو بڕیارە هەمان ڕۆژ شاندی کوردستانی لەگەڵ پاڵێوڕوانی کورد له پارتەکانی نەرویج کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.