وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووی له‌سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیكردنی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندازیار دیلان عه‌بدوڵا عومه‌ری وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستنیشان كرد.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ فەرمانی وزاری ژمارە 24974 لە 3/9/2023 واژوو کرد تایبەت بە هێنانەکایەوەی (بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ) لە پەیکەری ڕێکخستنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان و بەستنەوەی گشت بەشەکانی ئەندازەی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەو بەڕێوەبەرایەتییە و دانانی ئەندازیار (دیلان عهبدوڵاە عومه‌ر) بە بەڕێوەبەری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە سەرەڕای کارەکانی خۆی.
بە مەبەستی پیرۆزبایی ڕاسپاردنی بۆ ئەم ئەرکە و دەستبەکاربوونی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان پێشوازی لە ئەندازیار دیلان عه‌بدوڵا کرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو متمانەی لێ کرد، هه‌روه‌ها ئامانجی هێنانەکایەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی بۆ ڕوون کردەوە کە بریتییە لە سەرپەرشتیکردنی هێلکاری و بۆیاغی شەقامەکان و تەواوی بابەتەکانی نێو ئەندازەی هاتوچۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ڕاسپاردنی دیلان عه‌بدوڵا بۆ ئەم ئەرکە لەلایەن وەزیری ناوخۆ بە هۆی ئەزموونی سەرکەوتووی ناوبراوە لە بەڕێوەبردنی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر کە وەکو یەکێک لە خانمە سەرکەوتووەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ڕابردوودا بە باشی کارەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و لەگەڵ تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر ڕۆڵی بەرچاویان لە هێلکاری و بۆیاغکردنی شەقامەکانی هەولێر هەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی دیوان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتی جەنابی وەزیر و وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەربڕی بۆ گواستنەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.