گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، قوربانییانی ڕووداوه‌كانی دوێنێی كه‌ركووك ده‌كرێنه شه‌هید.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، لەلایەن مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە فەرمان کرا لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی ڕووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها فه‌رمان كرا هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەری بۆ بریندارەکان فەراهەم بکرێت.
له ئه‌نجامی خۆپیشاندان و ڕووداوه‌كانی دوێنێ شه‌ممه‌ی كه‌ركووك دژی داخستنی ڕێگه‌ی نێوان شاره‌كه و هه‌ولێر له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه، چوار گه‌نج و هاووڵاتی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی (هاوكار عه‌بدوڵا، هه‌ڤاڵ ستار سه‌عید، سه‌مه‌د محه‌مه‌د ره‌مه‌زان و ئارام مسته‌فا) شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها 15ی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.