Erbil 17°C شەممە 21 ئەیلوول 06:23

زستانی ئه‌مساڵ سه‌خت ده‌بێت و به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ زستانی ئه‌مساڵ بۆ‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌خت ‌بێت و هه‌روه‌ها به‌فرێكی زۆریش ببارێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ زستانی ئه‌مساڵ 2023 – 2024 به‌تایبه‌تیش له‌ مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ به‌فرێكی زۆر ببارێت و لەخوار تێکرایەکانەوە بێت.

ڕاشیگه‌یاند: لەنێو مانگی 1ی ساڵی 2024یش پێشبینی ده‌كرێ بەفربارین لەسەروو تێکراییەکانەوە بێت بە درێژای باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەراست و رۆژئاوا، هه‌روه‌ها بە گشتی وەک دووجەمسەر بەشی ھەرە زۆری ئەوروپا کەمتر پێشبینی بارینی بەفری لێ دەکرێت و بەشی جەمسەری رۆژھەڵات پێشبینی دەکرێت ببێتە رێرەوی دروستبوون و جولاندنی شەپۆلی بەھێزی سەرما و بەفر بارین.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەگوێرەی پێشبینییه‌كان له‌ مانگی 1ی ساڵی داهاتوو ئاستی بەفربارین بەگشتی لە رۆژھەڵاتی تورکیا و باکوری کوردستان و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو تێکراییەکانەوە بێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەگەر بەمشێوازە بێت مانگی 1ی 2024 لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان زۆر سەخت دەبێت و بەفری سەنگین و سەرمای زۆر بەھێز دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.