به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاشكرای كرد كه به‌مزووانه پڕۆسه‌ی ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج بۆ ساڵی داهاتوو 2024 ڕاده‌گه‌یه‌نرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: ھاووڵاتییانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە بەمەبەستی ناونووسینی حاجیان لە ئێستادا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان نەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ماوەی نزیکی داھاتوو دوای تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە فەرمی ناونووسینی حاجیان و ڕێنماییەکان ڕادەگەێنێت .
شێخ نیاز ڕاغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پلانیان داڕشتووه بۆ پڕۆسه‌ی حه‌جی ساڵی داهاتوو 2024 به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاووڵاتییان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێككاره‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان ڕاده‌گه‌ینرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.