ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند: هەولێر ماڵی كەركووكییەكانە و هەمیشە دەرگای كراوە بووە بۆ خەڵكی خۆشەویستی كەركووك، بۆیە بەداخەوە بۆ دەستڕێژی و شەهیدكردنی كۆمەڵێك گەنج و لاوی كورد و برینداركردنی ژمارەیەكی دیكە لە شاری كەركووك، هیوای چارەسەریی خێرا بۆ بریندارەكان و سەرەخۆشییش لە بنەماڵەی شەهیدان دەكەین، دەرگاشمان كراوەیە بۆ چارەسەركردنی بریندارەكانی خۆپیشاندەرانی شاری كەركووك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر.
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوەی بەرامبەر بە خەڵكی كەركووك و بەتایبەت بەرامبەر بە گەنجان و لاوانی كەركووك كراوە، جێگای نیگەرانیی قووڵی ئێمەیە و هیوادارین چیتر خوێنی كەركووكییەكان نەڕێژرێت، ئێمە بە راسپاردەی سەرۆكی حكوومەت، لە هەر شوێنێك ئەو بریندارانە پێویستیان بە چارەسەر بێت، دەرگامان بۆیان كراوەیە.
ئومێد خۆشناو : هەولێر ماڵی كەركووكییەكانە و هەمیشە دەرگای كراوە بووە بۆ خەڵكەكەی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.